Smiley face
Smiley face
Smiley face

گروپی شانۆی زاخۆ بە تاقانەیی ماوەتەوە

2017-11-11 08:26:51



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

لەکۆی پێنج گروپی شانۆیی، تەنیا گروپێکی شانۆ لە شارۆچکەی زاخۆ-ی سەر بە پارێزگای دهۆک لە چالاکییەکانی بەردەوامە، سەرپەرشتیاری گروپەکەش دەڵێت: ئەگەر هاوکاریی بکرێن دەتوانین بەرهەمی باشمان هەبێت.

 

گروپی شانۆی زاخۆ، لە ساڵی 1988 لە شارۆچکەی زاخۆ-ی سەر بە پارێزگای دهۆک دامەزراوە و تا ئێستا بەردەوامە لەکار و لە 45  ئەندام پێکهاتووە.

 

وەحید بادینی، بەرپرسی گروپی شانۆی زاخۆ، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە ئەمساڵدا توانیومان چوار شانۆگەریی لە زاخۆ و دەربەندیخان پێشکەش بکەین.

 

وەحید بادینی

 

گروپی شانۆی زاخۆ لە ساڵی 2014 بەشداریی فیستیڤاڵی سۆریانای نێودەوڵەتیی کردووە لە وڵاتی لوبنان و لەسەر ئاستی 12 وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی توانیان نازناوی باشترین ئەکتەری شانۆیی بەدەست بهێنین.

 

سەرپەرشتیاری گروپەکە، نیگەران بوو لەوەی پاشەکشە لە هونەری شانۆدا هەیە لە زاخۆ و وتی: لە کۆی پێنج گروپی شانۆیی تەنها گروپەکەی ئێمە بەردەوامە لەکارکردن، بەهۆکاری هەبوونی قەیرانی دارایی، بەڵام ئێمە لەسەر گیرفانی خۆمان و بە خۆبەشانە کاروچالاکییەکانمان ئەنجام دەدەین و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری زاخۆ وەک پێویست هاوکاریمان ناکات.

 

گروپی شانۆی زاخۆ، جگە لە کاری شانۆیی کاری دراما-ش دەکات، وەک سەرپەرشتیاری گروپەکەش وتی، ئەگەر هاوکاری بکرێن و ئاوڕیی جدیی لە هونەرمەندان بدرێتەوە ئەوا دەتوانن بەرهەمی باشیان هەبێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin