Smiley face
Smiley face
Smiley face

حەوتەمین فیستیڤاڵی شەهید بێریتان کۆتایی هات

2017-11-09 21:06:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بە هەڵپەڕكێ و شادی دەربڕین، حەوتەمین فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری شەهید بێریتان، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، لە شارۆچکەی مەخمور، کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، حەوتەمین فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری شەهید بیریتان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، لە شارۆچکەی مەخموری سەربە پارێزگای موسڵ کۆتایی هات.

 

 

 

لە حەوتەمین فیستیڤاڵی کەلتور و هونەری شەهید بێریتان-دا، چەندین بەرهەمی کەلتوری و هونەری پێشکەشکران، لەلایەن پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی-یەوە پێشوازییەکی باش لە بەرنامەکانی فیستیڤاڵەکە کرا.

 

حەوتەمین فیستیڤاڵی شەهید بێریتان، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی ئەمڕۆ، لە ناوەندی کەلتور و هونەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی، لە شارۆچکەی مەخموری سەربە پارێزگای موسڵ سازکرا.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin