Smiley face
Smiley face
Smiley face

پیاوێک هاوسەر و كوڕێکی خۆی بە فیشەک کوشت.. بەوێنە

2017-11-09 00:01:14



ڕۆژنیوز - سۆران محەمەد

 

لە شارۆچكەی كۆیە، پیاوێک هاوسەر و كوڕێکی خۆی بە فیشەک كوشت، پۆلیس-یش ڕایدەگەنێت، بکوژەکەش بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵهاتووە.

 

كاتژمێر ٠٨:١٥ خولەكی ئەمشەو، لە گەڕەكی كۆیە سیتی، لە شارۆچكەی كۆیە-ی سەربە شاری هەولێر، پیاوێک هاوسەر و كوڕێكی خۆی کوشت.

 

 

عەمید شێركۆ كاكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئەمشەو بەهۆکارێکی نادیار، هاوڵاتییەک بەناوی(ج، ك) لە گەڕەكی كۆیە سیتی، لە شارۆچکەی کۆیە، هاوسەر و كوڕێكی خۆی كوشتووە".

 

 

وتشی:"ئەو كوڕەی كە كوژراوە تەمەنی 19 ساڵە، هەروەها هاوسەرەکەی  تەمەنی ٤٧ ساڵە، هەردووكیان بە فیشەکێکی كڵاشنكۆف كوژراون".

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی کۆیە، ئەوەشی خستەڕوو:"لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە سەر كوشتنی ئەو كوڕ و دایكە دەستیپێكردووە، بکوژەکەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد:"تەرمی كوڕ و دایكەكە بەمەبەستی توێکاری، ڕەوانی پزیشكی دادوەری كۆیە كراوە".

 

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin