ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
گەریلا تیڤی ڤبیدیۆیەکی نوێی چالاکیی گەریلاکانی لە چەمانی سەربە شەمزینانی جولەمێرگ بڵاوکردەوە.
لەو ڤیدیۆیەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، سەرەتا ئامادەکارییەکانی گەریلاکان بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکە پیشان دەدرێت و پاشان چالاکییەکە بە بەرفراوانی نیشان دەدرێت.
ئەو چالاکییە ڕۆژی ٢ی مانگ لە دژی بارەگای سەربازیی چەمان لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا ١٩ سەربازی تورک و دوو بەکرێگیراو کوژران.
هەپەگە ڕایگەیاندبوو، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا پێنج گەریلا بە ناوەکانی عەلیشێر، ئاندۆک، ڕۆژهات، شاهۆ گەرمیانی و ستێرک شەهیدبوون.
س.ح