Smiley face
Smiley face
Smiley face

بارزانی بۆ قاسم سلێمانی: هاوبەشی خەمتانم

2017-11-05 15:45:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوو نامەیەکی ناردووە بۆ قاسم سلێمانی و سەرەخۆشی لێکردووە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی باوکییەوەو بۆی نووسیوە:"برای بەڕێزم ژنراڵ قاسم سلێمانی، هابەوشی خەمتانم".

 

کۆنسولخانەی ئێران لە هەولێر، ئەمڕۆ نامەی سەرەخۆشیی مەسعود بارزانیی بۆ قاسم سلێمانی بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی باوکییەوە بۆی ناردووە.

 

دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی بەم شێوەیەیە:

 

برای بەڕێزم ژنراڵ قاسم سلێمانی

 

سڵاوی خواتان لێ بێت

 

"بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتانەوە لەلایەن خۆم و بنەماڵە و دۆستان و ناسیاوانمەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، تەندروست بی و ئارەزووی تەندروستیم هەیە بۆ جەنابتان، داوا لە خوای مەزن دەکەم کە بەهەشتی بەرین بکاتە جێگای ئەو خوالێخۆشبووە و داوای سەبر و خۆڕاگریش دەکەم بۆ جەنابتان".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە مەسعود بارزانی و حزبەکەی چەندین جار فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیان بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر کەرکوک ناوزەدکردووە، کە قاسم سلێمانی فەرماندەیەتی.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin