Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە خانەقین فیستیڤاڵی ئاشتی و پێكەوەژیان بەڕێوەچوو

2017-10-31 21:14:24



ڕۆژنیوز - ئەمیر خانەقینی

 

لە شارۆچكەی خانەقین، لە چوارچێوەی پرۆژەی بە هێزكردنی سەقامگیری كۆمەڵایەتی لە پارێزگای دیالە، فیستیڤاڵێک بەناونیشانی (ئاشتی و پێكەوە ژیان) بەرێوەچوو.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە، ڕێكخراوی مەسەلە بۆ پەرەپێدانی مرۆیی، فیستیڤاڵی (ئاشتی و پێكەوەژیان)ی بەڕێوەبرد.

 

هەڵمەت كەریم، بەرێوەبەری ئۆفیسی ڕێكخراوی مەسەلە، لە شارۆچکەی خانەقین، بە ڕۆژنیوزی وت:"بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزكردنی سەقامگیری كۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی خانەقین، فیستیڤاڵی ئاشتی و پێكەوە ژیان بەرێوەچوو، كە بڕگەكانی فیستیڤاڵەكە بریتیبوو لە نمایشكردنی چالاكییەكانمان، كە لە ماوەی ڕابردوو ئەنجاممانداوە، هەروەها كرنەوەی پێشانگایەكی شێوەكاری، خەڵاتكردنی هونەرمەندان، شاعیران و نوسەران، كە هاوكارمان بوون لە پرۆژەكەماندا".

 

 

وتیشی:"ئامانجی ئێمە هەوڵدانە لە پێناو ئەوەی چالاكیمان هەبێت لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكان، بۆ سەرخستنی پرۆژەی  پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە خانەقین، چونكە شارۆچكەی خانەقین مێژوویەكی فراوانی هەیە، بۆیە دەمانەوێت ئەزموونی پێكەوەژیان لەم شارۆچکەیەوە بگوازینەوە بۆ ناوەچەكانی دیکە".

 

هند جەلال، كە ئەندامی سەنتەری ڕاوێژكاری پێكەوەژیانە لە شارۆچکەی خانەقین، بە ڕۆژنیوزی وت:"ئامانجی پڕۆژەكەمان  پێکەوەژیانە بەتایبەت لە نێوان گەنجان، بۆیە هەڵساین بە كردنەوەی خولێكی شێوەكاری و دواتر پێشانگایەكمان كردەوە بۆ گەنجەكان، بەشداربووانی خولەكە لە پێكهاتە جیاوازەكانی دانیشتووانی شارۆچکەی خانەقین بوون".

 

 

پرۆژەی بەهێزكردنی سەقامگیری كۆمەڵایەتی لە پارێزگای دیالە، لە سێ ناوچەی جیاوازی پارێزگای دیالە بەرێوەدەچێت، كە بریتین لە شارۆچکەی خانەقین، شارەدێی گوڵاڵە و شارۆچکەی باقوبە، پرۆژەكە لەلایەن حكومەتی ئەڵمانیا و ڕێکخراوی (یو ئێن دی پی)ی سەربە نەتەویەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، سێ ڕێکخراوی ناوخۆیی جێبەجێی دەکەن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin