Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمان هەڵبژاردنەکانی دواخست

2017-10-24 13:57:01



ڕۆژنیوز – قەرەچوغ ئەنوەر

 

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ ماوەی هەشت مانگ دواخست.

 

کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە ٦٨ پەرلەمانتار ئامادەیبوون کۆتاییهات.

 

لە دانیشتنەکەدا بە دەنگی بەڵێی ٦٠ پەرلەمانتار هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ماوەی هەشت مانگ دواخرا.

 

هەروەها بێگەر تاڵەبانی، سکرتێری کاتی پەرلەمان بە سکرتێری هەمیشەیی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

 

هەردوو فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆیان نەکرد و دژایەتیی خۆیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەربڕی.

 

جێگای ئاماژەیە ٦/١١/٢٠١٧ ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان کۆتایی دێت و ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی-ش لە ١٩/ئابی ٢٠١٥ بەسەرچووە، لەکاتێکدا پێشتریش لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ دوو ساڵ درێژکرابووەوە.

 

بڕیاریش بوو لە ١/١١/٢٠١٧ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام بدرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin