Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکڕیزیی نیشتیمانیی پەسەند کرد

2017-10-24 12:01:00



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکڕیزیی نیشتیمانی پەسەند کرد و دوو داواکاریشی بۆ حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان خستەڕوو.

 

کەمێک پێش ئێستا، لە ھۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەکۆی دەنگی ١٤ ئەندام لە کۆی ٢٦ ئەندام، یەکڕیزیی نیشتیمانی و ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و دانووستانی ھەرێم و بەغدا پەسەند کرد.

 

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند: یەکڕیزیی نیشتیمانی پەسەند کرا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

١-  داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە یەکڕیزیی نیشتیمانی بپارێزن.

 

٢- داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعییەکان دەکەین پەلە بکەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوردا، لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا.

 

جێگای ئاماژەیە لە دانیشتنەکەدا، زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەن تیشکیان دەخستە سەر ئەوەی کە ئەو کەسانەی ئێستا باسی یەکڕیزیی نیشتیمانی دەکەن، خۆیان یەکڕیزیی نیشتیمانیان تێکداوە، بۆیە زۆربەی ئەندامان لایان سەیربوو کە ئایا دەبێت داوای یەکڕیزیی لە کێ بکرێت.

 

هەروەها لە دانیشتنەکەدا بە کۆی ١٩ ئەندام لە ٢٦ ئەندام دەنگدرا لەسەر چەند بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە مووچە و بودجەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و نەوتی سپی.

 

ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند: سەبارەت بە مووچە و بەم شێوەیەی خوارەوە بڕیار درا:

 

١- حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە دابین کردنی مووچەی تەواوەتی( واتە چارەکە مووچە نا) سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستە داواکارین حکومەت دڵنیامان بکاتەوە لە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییە، وە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا وەڵاممان بداتەوە کە دەتوانێت دابینی بکات یاخود نا.

 

٢-جارێکیتر دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان، لە سنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، کە ھەرچیمان پێ بکرێت ئەوا ئێمە جێبەجێی بکەین.

 

٣- ئەنجومەن لەگەڵ پارێزگاردا ھەماھەنگی بکات بۆ ئەوەی داوا لە ڕێگەی کونسوڵخانە و باڵوێزەکانیان داوامان بە کۆماری ئێران بگات تاوەکو ھەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەرویزخان بە زووترین کات بکەنەوە، تاوەکو ھاوردەی نەوت بکرێت.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin