Smiley face
Smiley face
Smiley face

فراکسیۆنی یەکگرتوو: درێژکردنەوەی ئەم خولە لە ٦ مانگ زیاتر قەیران زیاتر دەکات

2017-10-24 11:35:25



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، کە درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگ زیاتربێت کێشە و قەیرانی تر دروست دەکات.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:١٠ خولەک و پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەبوبەر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بینای پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی بەست.

 

لە کۆنگرەکەدا ئەبوبەکر هەڵەدنی، ڕایگەیاند:"ئاستەمە ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت لەبەر ھۆکاری سیاسی و ئامادەنەبوونی حزبەکان و بارودۆخی ناوچەکە، بۆیە وەک یەکگرتووی ئیسلامی بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بەشداریی دانیشتنەکە دەکەین".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، وتی: پێویستە لەنێوان سێ مانگ تا شەش مانگ ئەم خولەی پەرلەمان درێژبکرێتەوە، بەڵام لەوە زیاتر ھەرێمی کوردستان تووشی کێشە و قەیرانی زیاتر دەبێت.

 

ئەبوبەکر ھەڵەدنی، وتیشی: ھەڵوەشاندنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم خزمەت بەم دۆخە دەکات، بەتایبەت دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردیی.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin