Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێكەوتەوە

2017-10-23 17:34:46



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا

 

لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەنێوان ماتۆڕ سكیلێك و ئۆتۆمبێلێكدا لەسەر ڕێگای سەرەكی شارەدێی خورماڵ و شارۆچكەی سەیدسادق، کەسێک گیانی لەداستداو کەسێکیش برینداربوو.

 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا و ماتۆڕسكیلێك لەسەر ڕێگای سەرەكی شارۆچكەی سەیدسادق و شارەدێی خورماڵ لە نزیك گوندی گامێش تەپە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە و بریندار بونی كەسێكی تر كە باری تەندروستی ئەویش ناجێگیرە.

 

عەقید حەكیم عەزیز، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی سەیدسادق-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لەسەر ڕێگای سەرەكی خورماڵ- سەیدسادق و نزیك گوندی گامێش تەپەی سەر بە شارۆچكەی سەیدسادق، لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك، بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە و بریندار بونی یەكێكی تر، كە ئەویش سەرنشینی ماتۆڕ سكیلەكە بووە.

 

 

ئاماژەی بەوەشكرد، شۆفێری ئەو ماتۆڕ سكیلەی كە گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە و بریندارەكەش تەمەنی ١٩ ساڵ بووە، هاوكات بەهۆی ناجێگری باری تەندروستییەوە، بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی سەیدسادق ئەوەشی وت: بە مەبەستی ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی تەرمی شۆفێری ماتۆڕ سكیلەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لێكۆڵینەوەیان لەڕوداوەكە دەستپێكردووە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin