Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی کەرکوک و خورماتوو بەردەوامە

2017-10-23 15:06:27



ڕۆژنیوز - بۆتان گەرمیانی

 

لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی کەرکوک و خورماتوو بەردەوامیی هەیە.

 

ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارۆچکەی کەرلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کەمپەینێکی بۆ هاوکارییکردنی ئاوارەکانی شاری کەرکوک و شارۆچکەی خورماتوو دەستپێکرد و هەتا ئێوارەی ئەڕۆ بەردەوامیی هەیە.

 

شاکر سابر، کە هاوڵاتییەکی ئاوارەی خەڵکی خورماتوو-ە و سەرەڕای سوپاسکردنی تەڤگەری ئازادیی و خەڵکی خێرخواز بۆ هاوکارییکردنیان، ڕەخنەی توندی لەو حزبانە گرت کە ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا و  بە ڕۆژنیوزی وت: ڕیفراندۆم چییەکان بەڵێنیان دابوو، کە گەرەنتی تەواوی گیان و ماڵی هاوڵاتیان بکەن لەکاتی دروستبونی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، بەڵام هەر خۆشیان بوونە هۆی ئاوارەیی و دەربەدەری ئێمە.

 

 

هەروەها، یوسرا ڕەجەب، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت:"لە ئاکامی پێکهێنانی ئەو پلانگێڕییەی کە ناونرا ڕیفراندۆم، بە سەدان هاوڵاتی ماڵوێران بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتوو ڕویان کردووەتە گەرمیان، ئێمەش هەر لە سەرەتای دۆخەکەوە بە ئەرکی ئەخلاقیی خۆمان هەستاوین و تا ئێستا توانیومانە کۆمەکی زیاترلە ٧٠٠ خێزانی ئاوارە بکەین".

 

 

ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، هیرشیان کردە سەر شاری کەرکوک و شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و پاش شەڕێکی چەند کاتژمێریی، هێزی پێشمەرگە کشانە دواوە و کەرکوک و خورماتوو و سەرجەم ناوچە دابرێندراوەکان کەوتنە دەست هێزی عێراق، بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق-یش بەوهۆیەوە، ١٢٥ هەزار هاوڵاتی کەرکوک و خورماتوو ئاوارەبوون.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin