Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتییەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

2017-10-23 14:58:37



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی هاوڵاتییەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .

 

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتبوو: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک لە گەڕەکی بەختیاری لە شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمە فریاگوزارییەكانی تر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا و بەپێی زانیارییەكان هاوڵاتییەكە بە فیشەكێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە .

 

باس لەوەشکرابوو: لە ئێستاشدا پۆلیسی سلێمانی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوە .

 

ئەوەش خراوەتەڕوو: هاوڵاتییەكە خێزاندارە و ناوی ( ه ، ف ، م ) و لەدایكبووی 1976 ، دانیشتوی گەڕەكی بەختیاریە لەشاری سلێمانی .

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin