Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایان بایکۆتی دەوام دەستپێدەکەنەوە

2017-10-23 14:31:44



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى


 
مامۆستایەکی شاری هەڵەبجە دەڵێت، کە چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له ‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌رگاى زۆربه‌ى خوێندنگاکان دابخرێن و بایکۆتى ده‌وام ده‌ست پێ بکاتەوە، مامۆستایەکی دیکەش دەڵێت:"ته‌نها به‌گۆڕینى ئه‌م حکومه‌ت‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ ده‌توانین به‌مافه‌کانمان بگه‌ین".

 

هەرچەندە ماوەی تەنیا ٢١ ڕۆژە وەرزی نوێی ساڵی خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و دابەشنەکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا، ئەگەری دووبارە دەستپیکردنەوەی بایکۆت هەیە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.


ئاسۆ که‌مال، مامۆستا له‌ خوێندنگاى ده‌رسیمى بنه‌ڕه‌تى له شاری ‌هه‌ڵه‌بجه‌ بە ڕۆژنیوزی وت:"ڕه‌وشى په‌روه‌رده‌ و گوزه‌رانى مامۆستایان و خوێندکارانیش زۆر خراپە، پێناچێت ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ى جدیى و ڕێکوپێک به‌رده‌وام ببێت، چونکه‌ به‌هۆى پێنه‌دانى مووچه‌ ژیانى مامۆستایان ڕۆژ دواى ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و پێنه‌دانى کتێب به‌ خوێندکاران و خراپى زۆربه‌ى بیناى خوێندنگاکان ڕه‌وشه‌که‌ى زیاتر خراپکردووە".

 

ئاسۆ که‌مال

 

ئاسۆ، وتیشى:"له‌ئێستادا مامۆستایان بێده‌نگن له‌به‌رئه‌وه‌ى شتێک نه‌ماوه به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێم تا داواکاریه‌کانیان ئاڕاسته‌ بکه‌ن و حکومه‌ت له‌حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه‌، بەڵام مامۆستایان ناتوانین به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامیى به‌ پرۆسه‌ى خوێندن بده‌ن و ناڕه‌زایه‌تییه‌کى زۆر هه‌یه".

 

ئەو مامۆستایە، وتیشی:"چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، کە له ‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌رگاى زۆربه‌ى خوێندنگاکان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌کانى تریش دابخرێن و بایکۆتى ده‌وام ده‌ست پێ بکاتەوە، بایکۆت تەنیا چارەسەرە".

 

مامۆستایه‌کى تریش به‌ناوى هۆشیار ئه‌حمه‌د، له‌ خوێندنگاى بورهانى بنه‌ڕه‌تى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆبە ڕۆژنیوزی وت:"جگه‌ له‌مامۆستایان خوێندکارانیش له‌ڕووى ده‌رونییه‌وه‌ ناسه‌قامگیرین، چونکە سه‌رپه‌رشتیارانیان یان موچه‌خۆرن یان کاسبن و باری داراییان باش نییە، چه‌ندین دایک و باوکى خوێندکار هاتوونەته‌ لامان و پێیان وتوینم که‌  حه‌ز ناکەن خوێندنگا بکرێته‌وه‌ و تواناى دابین کردنى پێداویستیه‌کان خوێندن و جلوبه‌رگیان نه‌ماوه‌ بۆ منداڵەکانیان".
 

 

هۆشیار ئه‌حمه‌د


هۆشیار ئەحمەد، بێ ئومێدە لەوەی، کە بایکۆت چارەسەری دۆخەکە بکات و وتی:" ساڵی ڕابردو زیاتر له‌ ١٠٠ ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قام بووین و گوێمان لێ نەگیرا، بۆیە ته‌نها به‌گۆڕینى ئه‌م حکومه‌ت‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ ده‌توانین به‌مافه‌کانمان بگه‌ین".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin