Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە وێڵز و کەنەدا پشتگیریی ئۆجالان کرا

2017-10-23 14:10:25



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چالاکییەکان بۆ پشتگیری و دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا هاوڵاتیانی کورد لە وڵاتانی وێڵز و کەنەدا ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

لە شاری کرادیفی وڵاتی وێڵز و مۆنتراڵی کەنەدا دوو خۆپیشاندان ئەنجامدرا بۆ پشتگیری ئۆجالان و تێیاندا داوا کرا کە بە خێراترین کات ڕێگا بدرێت بە ئەندامانی خێزان و پارێزەرانی ئۆجالان کە سەردانی ئیمرالی بکەن.

 

گەنجانی کورد لە شاری کرادیفی وێڵز بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکەدا پەرلەماناتارانی وێڵز لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە دۆخی ئۆجالان ئاگادار کردەوە.

 

هەروەها لە شاری مۆنتراڵی کەنەدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی کورد لە ناوەندی شارەکە گردبوونەوە و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ماوەیەک پێش ئێستا چەند هەواڵێک بە سەرچاوەی نادیارەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی ئۆجالانەوە بڵاوکرانەوە، ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهان، بەهۆشییەوە ڕۆژانە لە سەرتاسەری جیهان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی حکومەتی تورک ڕێگا بدات بە ئەندامانی خێزان و پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمرالی بکەن.

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin