Smiley face
Smiley face
Smiley face

دیندار زێباری: لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان ٦٠٠ کەس کوژراون

2017-10-23 13:48:02



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

د. دیندار زێباری، سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، ئاشکرای کرد، کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابروودا، لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان ٦٠٠ کەس کوژراون.

 

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە شار هەولێر، دیندار زێباری، سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.

 

زێباری وتیشی، حەشدی شەعبی٦٠ جۆرە گروپی جیاجیان کە جیگای تێبینی وڵاتانن، بۆیە حەشدی شەعبی بەھەموو پێکھاتەکانیەوە لەناوچە وتیشی، حەشدی شەعبی٦٠ جۆرە گروپی جیاجیان کە جیگای تێبینی وڵاتانن، بۆیە حەشدی شەعبی بەھەموو پێکھاتەکانیەوە لەناوچە سونییەکان و ناوچەکانی تر لەساڵانی ڕابردوو تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە و داواکراوە کە سنوریان بۆ دابنرێت و تاوانەکانیشیان وەک تاوانی جەنگ بناسێنرێت.

 

دیندار ئەوەشی خستەڕوو، لە کەرکوک و دوزخورماتوو تاوانی زۆر کراوە، دستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر خەڵک، بۆردومانی ناوچە مەدەنییەکان کراوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بوەتە ھۆی کوشتنی ٤٠٠ کەسی سڤیل، لە دوزخورماتووش زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون، ھەروەھا سزادانی خەڵک و سووتاندنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ڕوخاندانی خانووی زۆر کە تەنھا لە دوزرخورماتوو ١٥٠٠ خانوو سوتێندراون و ڕوخێمدراون، بەتایبەت بارەگای حزبەکان، هەروەها سوکایەتیان بە لاشەی خەڵکیش کردووە، ھانی عەرەبە سوننەکانیش دەدەن شەڕی تایفی بکەن ھاوکات دوکان و ماڵی چەندین کەس دزراوە، پێشێلکاری تریش کراوە وەک دەستگیرکردن و بەزۆر وازھێنان لەدەوام و بڵاوکردنەوەی ترس بۆ ئەوەی خەڵک شوێنەکانیان جێبھێلن، بۆیە سەرجەم پێشێلکارییەکان و ناوەکان بەلیست دراون و ناوەکانیش دراون بە نەتەوە یەکگرتوەکان.

 

ھەروەھا سوکایەتی بەجلوبەرگی کوردی کراوە و بەبێ یاسا و دادگا لە ١٧ی ئۆکتۆبەر ٥٠ کەس لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستگیرکراوە، ھەروەک ھەوڵیانداوە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکان وەک تکریت و ئەنبار و ناوچەکانی تر، ئەمە جگە لەوەی پێشێلکاری بەرامبەر بەمناڵان کراوە.

 

ڕونیشی کردەوە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو ٦٠٠ ھەزار خەڵکی ئاوارەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لەکەرکوک بوون ، ئێستاش مەترسی زۆر لەسەر ئاوارە عەرەبەکان ھەیە، چونکە لە ٢٠١٦ عەبادی فەرمانی کرد بەزۆرە ملێش بێت دەبێ ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

 

سەبارەت بەژمارەی ئاوارەکانیش و پێداویستییەکانیان ئەو ئامارانە خرانەڕوو کەنوێنەری jcc ئامارەکانی خستەڕوو و وتی، ١٦٨ هەزار و ٣٧٢ کەس ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون کە دەکاتە ٢٨ ھەزار و ٢٦٢ خێزان، لەھەولێر ١٤ هەزار خێزان کەدەکاتە ٨٤ هەزار کەس، لە سلێمانی و گەرمیان ١٣ ھەزار و ٦٢ خێزان کەدەکاتە ٧٨ ھەزار و ٣٦٢ کەس، لەشاری دھۆک ھەزار و ٢٠٠ خێزان کە ٦ ھەزار کەسیان کە خەڵکی ناوچەکانی زوومار رو سنونێ و ناوچەکانی ترن.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin