Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی گەنجێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

2017-10-23 13:09:19



ڕۆژنیوز - هاوڕێ کرێکار

 

دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی گەنجێک بە خنکاوی لە سنوری شارۆچکەی کەلار دۆزرایەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەمە، هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان، لە سنوری شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، تەرمی گەنجێکیان بە خنکاوی لە ڕووباری سیروان دۆزییەوە.

 

ڕاید عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: دوو ڕۆژ بەر لەئێستا لە شارۆچکەی کەلار، گەنجێک لە ماڵ دەرچووتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە، ئەمڕۆ تەرمی گەنجەکە بە خنکاوی لە ڕووباری سیروان، لە نزیک گوندی گردەگۆزینەی سەر بە شارۆچکەی کەلار دۆزراوەتەوە.

 

 

عەلی جەمال، ئاماژەی بەوەشکرد:تەرمی گەنجەکە بەمەبەستی توێکاری، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری  کەلار کراوە.

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو:گەنجەکە ناوی سەلام ئازاد-ەو لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١، خەڵکی شارەدێی گوڵاڵەیە و لە شارۆچکەی کەلار دادەنشێت.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماری کردووە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە هەتا ئێستا لە باشوری کوردستان، ٥٦  کەس لە ئاودا خنکاون و دوو گەنجیش لەناو بیر-دا بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و بوونی غازەوە خنکاون.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin