Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵ و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان

2017-10-23 12:49:02



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدان.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، کۆبوونەوەی گۆڕان و کۆمەڵ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی کۆمەل لە سلێمانی، دەستیپێکردووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، ئامانج لەسازدانی ئەم زنجیرە کۆبوونەوانە باسکردنە لە چۆنیەتی دامەزراندنی حکومەتێکی ڕزگاری نیشتیمانی.

 

سەرچاوەیەکیش کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنیوز  ڕاگەیاند، کە هەردوو حزب پڕۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ دامەزراندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی و هەڵوەشانددنەوەی حکومەتی ئێستا ئامادە کردووە، کە تێیدا میکانیزمەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە دیاریدەکەن، چونکە کۆمەڵ و گۆڕان بەڕوونی داوای دواخستنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیان لەئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کرد، بەبیانوی ئەوەی دۆخەکە گونجاو نییە، بەڵام ڕای ئەمان بەهەند وەرنەگیرا، ئەمەش سێهەمین جارە کۆمەڵ و گۆڕان لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەئاستی باڵا کۆدەبنەوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هێزە هاوبەشەکانی عیراق هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و خستیاننەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin