Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێك دوای ٨ ڕۆژ لە بەندكردنی لەلایەن شەڕڤانێکەوە ئازادكرا

2017-10-23 11:56:40



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەكان

 

ژنێك لە شاری ڕەقە، لەدوای ئەوەی ٨ ڕۆژ لە ژێرزەمینێكدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە زیندانی کرابوو، لەلایەن شەرڤانانەوە ئازاد كرا.

 

لە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردنی شاری ڕەقەی پایتەختی چەتەکانی داعش-دا، هێزەكانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، چەندین خێزان و هاوڵاتی مەدەنییان لە دەستی چەتەكانی داعش ئازادكرد.

 

خەیرییە جابر، ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵە و لەكاتێكدا چەتەكانی داعش ویستبوویان وەك قەڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی خۆیان بەكاریبهێنن، ئەویش بەرگری كردبوو، چەتەکانیش بەدیل دەگرن و لە ژێر زەمینێكدا لە گەڕەكی ئەلبەدوو، لە شاری ڕەقە زیندانی دەکەن.

 

خەیرییە، بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ و تا ڕزگاركردنی شاری ڕەقە، لەو ژێرزەمینە تاریكەدا، بێ‌ خواردن بەجێی دەهێڵن، تەنها گوێی لە دەنگی شەڕ و تەقە دەبێت.

 

چیرۆكی ڕزگاركردنی دایكە خەیرییە بەم جۆرە بوو:

 

شەڕڤانێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بەناوی واسڵ دێرەزۆری، كاتێك گەڕەكی ئەلبەدوو كۆنتڕۆڵدەكەنەوە، بەڕێكەوت گوێی لە دەنگی هاواری ژنێك دەبێت، دواتر بۆی دەردەكەوێت لەنێو ژێرزەمینێكە، شەڕڤانەکە دەرگای ژێرزەمینەکە دەشكێنێت و خەیرییە ئازاد دەكات.

 

لەكاتی ئازادكردنیدا، شەرڤانەكە هەستی بە ترس و برسێتی زۆری ئەو ژنە كردووە، بردوویەتییە شوێنی گوونجاو، بەڵام دایكە خەیرییە كە دوو كوڕی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە ماوەی حەوت ساڵە دیلكراون، بڕوای نەكردووە ئەمە خۆی بێت ئازادبووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin