Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دوو کەس کوژران

2017-10-23 11:51:18



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

بەھۆی شەڕە تەقەوە لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی دوو کەس کوژران.

 

کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لە نێوان دوو کەسدا ڕوویدا.

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی شەڕە تەقەکەوە دوو کەس کوژران و تەرمەکانیان گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.

 

سامان وتیشی: کەس بریندار نەبووە، زانیاریش نییە کە ھۆکاری ئەو شەڕەش نەزاندراوە جارێ.

 

هاوکات بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لەناو بازاری خانەقای شاری سلێمانی بەهۆی شەڕەوە 2 هاوڵاتی كوژران و دوای گەیشتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

 

لە هەمان ڕاگەیاندراودا هاتووە: كوژراوەكان ناوەكانیان (س، م، ع) تەمەن 36 ساڵ، (ك، ف، م ) تەمەن 27 ساڵە.

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin