Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکێتی داوای دڵنیایی لە پارتی دەکات

2017-10-23 11:37:18



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە شاری هەولێر شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جەعفەر ئیمنیکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم لە کۆبوونەوەدان و یەکێتی دەیەوێت دڵنیا بێت لەوەی، کە فراکسیۆنی پارتی دەنگدەدات بۆ هەڵبژاردنی بێگەرد تاڵەبانی بۆ پۆستی سکرتێری ھەمیشەیی پەرلەمان.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی تایبەتی ڕۆژنیوز، کە نەیوست ناوی بهێندرێت، کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتووەتە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەکۆبوونەوەدایە.

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکە بێگەرد تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەکێتی و  سکرتێری کاتی پەرلەمان بەشدارە و تایبەتە بەوەی کە یەکێتی دەیەوێت دڵنیاببێتەوە لەوەی، کە لە کۆبوونەوەی سبەینێ-ی پەرلەماندا فراکسیۆنی پارتی دەنگ بە بێگەرد تاڵەبانی دەدەن بۆ پۆستی سکرتێری ھەمیشەیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

سەرچاوەکە، وتی:"ھۆکاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەھەفتەی رابردوو، ئەوەبوو، کە یەکێتی ترسی لەوە ھەبووە بەھۆی گرژییەکانی نێوانیان لەگەڵ پارتی، فراکسیۆنی زەرد دەنگ بە بێگەرد تاڵەبانی نەدەن".

 

جێگای ئاماژەیە، لە دوای نزیکەی دووساڵ لە داخستنی، ڕۆژی ١٥/.ئەیلول بە بێ ئامادەبوونی سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کاراکرایەوە و بێگەرد تاڵەبانی، کرایە سکرتێری کاتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە پەرلەماندا.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin