Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر عەفرین

2017-10-23 11:33:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سوپای تورک و چەتەکانی، بەردەوامن لە هێرشەکانیاندا بۆسەر گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و ئەو گوندانە تۆپباران دەکەن، لە بەرامبەریشدا شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە وەڵامی هێرشەکانیان دەدەنەوە.

 

شەوی ڕابردوو، سوپای تورک و چەتەکانی بە چەکی قورس و دۆشکە دەستیان کردە تۆپبارانکردنی گردەکانی بەدریخان، بۆزانی سەربە جندرێس و گردی قەسەتەلی سەربە شەرای کانتۆنی عەفرین.

 

بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە، زیانی ماددی لەو ئەو ناوچانە بەدواوە بوو، بەڵام تا ئێستا ئاستی زیانەکان ڕانەگەیەندراوە.

 

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە و یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، وەڵامی هێرش و تۆپبارانەکانی سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیایان دایەوە و هێرشەکانیان وەستاند.

 

جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێش ئەو هێزە داگیرکەرانە گوندی باسوفانی سەربە شێراوای کانتۆنی عەفرینیان تۆپباران کردبوو، ئەو هێرشە لەلایەن شەڕڤانانەوە وەڵام درابووەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin