Smiley face
Smiley face
Smiley face

داواکاری گشتی هەرێم سکاڵا دژی ١١ بەرپرس و پەرلەمانتار دەجوڵێنێت

2017-10-23 10:52:03



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سه‌رۆکی داواکاری گشتی به‌وه‌کاله‌ت له ‌هه‌رێمی کوردستان سکاڵای سزایی دژی ١١ په‌رله‌مانتار و به‌رپرسی عێراقی ده‌جوڵێنێت.

 

به‌پێی نووسراوێکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، که‌ لە ڕۆژی ١٦/ئەم مانگە ئاڕاسته‌ی دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر کراوه‌ و واژۆی جەواد فەتاح، سەرۆکی داواکاری گشتی بەوەکالەت-ی لەسەرە، ڕێکاری یاسایی بگیردرێتە بەر لە بەرامبەر ١١ پەرلەمانتار و بەرپرسی عێراق.

 

لە نووسراوەکەدا داوای سزایی یاسایی کراوە لە بەرامبەر هەریەک لە پەرلەمانتاران ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت، حه‌سه‌ن تۆران، حه‌نان فه‌تلاوی، حه‌نه‌نین قه‌دۆ، عه‌بدوره‌حمان لویزی، محه‌مه‌د که‌ربولی، سه‌میره‌ موسه‌وی، نیازی ئۆغلو، محه‌مه‌د ته‌میم، هەروەها ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیب ئەهلی حەق.

 

ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌کاتێکدایه‌، دادگاکانی عێراق چه‌ند بڕیارێکیان بۆ ده‌ستگیرکردنی چه‌ند به‌رپرسێکی هه‌رێمی کوردستان ده‌رکردووه‌، کە دیارترینیان کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بابەکر زێباری، سوپا سالاری پێشووی عێراق.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin