Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەندامی ڕێكخراوێك: بێ‌ پلانی بە كاری دەزگا فەرمییەكانەوە دیارە

2017-10-23 09:44:39



ڕۆژنیوز- ماری بەكر

 

ئەندامی ڕێكخراوێك پێیوایە لایەنی پەیوەندیدار بە دۆخی ئاوارەكان پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی و كەمپینەكان دروست نەكردووە بۆ گەیاندنی هاوكاری بە ئاوارەكان و دەڵێت: "بێ‌ پلانی بە كاری دەزگا فەرمییەكانەوە دیارە، جگە لەوەی ستافێكی زۆر ماندوو ئەبن لەگەڵ ئەركەكەدا".

 

ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی شاری كەركوك و شارۆچكەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، لە ئەنجامی هێرشەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ ناوچەكانیان ڕوویان لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان كردووە و لە ئێستاشدا لە چەند جێیەكی جیاجیای شاری سلێمانی كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆیان دەستی پێكردوە.

 

ئاراز پێنجوێنی، ئەندامی ڕێكخراوی دابین، بەشداری یەكێک لە كەمپینەكانی كۆكردنەوەی هاوكارییە، بە ڕۆژنیوزی وت: لە نۆزدەی مانگ لە گەڵ چەند ڕێكخراوێك خەیمەمان لە ڕاپەڕین هەڵدا بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ میوانەكانمان كە لەكەركوك و دوزەوە هاتوون، خەڵك زۆر هاوكاریان دەهێنا، بەڵام بە بیانووی ئەوەی حكومەت خۆی هاوكاری ئاوارەكان دەكات، بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی خەیمەكەمان كۆكردەوە، ئێستا لە ڕێگەی چەند ژمارەیەكی تایبەتەوە بە تیمی گەڕۆك هاوكاری كۆدەكەینەوە و توانیومانە دوو خانوو و چەند پێداویستییەكی سەرەتایی ئامادەبكەین".

 

ناوبراو وتیشی:"لایەنی پەیوەندیدار بە دۆخی ئاوارەكان هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی و كەمپینەكان دروست نەكردووە تا بتوانرێت بە هەموو لایەكەوە ئەو هاوكارییانەی ئامادە دەكرێن بە شێوەی ڕێكوپێك بگەیەندرێنە دەست ئاوارەكان، لەوەشدا بێ‌ پلانی بە كاری دەزگا فەرمییەكانەوە دیارە، جگە لەوەی ستافێكی زۆر ماندوو ئەبن لەگەڵ ئەركەكەدا".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin