Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەولێر: هەوڵدانێک بۆ یەکڕیزی بەڕێوەچوو

2017-10-22 17:15:09



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لەکۆبوونەوەیەکدا لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکانەوە لە هەولێر، داوای یەکڕیزی نەک لێکترازانی پارتە سیاسیەکانی باشوور کرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەهوتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەلایەن رێکخراوی فریاگوزاری میلـلی نەرویجی بۆ ژمارەیەک لەڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی ئەکادیمی و یاساناسان رێکخرا.

 

یاسانناس شوان سابیر بۆ رۆژنیوز دواو وتی: لە کۆبوونەوەکە نۆ خاڵ وەک کارنامە دانران تاکو کاری لەسەر بکرێت.

 

 

وتیشی: خاڵەکان بریتین لە، کارکردن لەسەر دەزگاکانی راگەیاندن بۆ نەهێشتنی زمانی زبرو تەخوین کردن و، هەروەها لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا چالاکی بنوێنن و پەیامی کورت و کاریگەر دژی تێکدانی یەکڕیزی و بەرەنگاری لێکترازان و شەڕی ناوەخۆ بنوسرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: چالاکی جۆراوجۆر لەکەناڵەکانی میدیا ئەنجامبدرێت و داوای پتەوکردنی یەکریزی بکرێت لەگەڵ هەڵواسینی ئاڕم و لۆگۆی ئاشتی و ئارامی.

 

شوان سابیر ئەوەشی خستەڕوو، کە خاڵێکی تری کۆبوونەوەکە پێکهێنانی لیژنەیەکە لە لاوانی ئاشتی و دایکانی ئاشتی بۆ کارکردن لەسەر هێزە سیاسییەکان و ڕاگرتنی کادیرانی سەرکردایەتی و ئەندام پەرلەمانە توند ئاژۆکان، کە زۆرترین قسەی زبریان هەیە.

 

بە وتەی ناوبراو، داواشکراوە داواکاری گشتی کارابکرێت بۆ سزادانی کەسانی ئاگر خۆشکەر و دامەزراوەکان راگەیاندن و بەرپرسە حزبییەکان لەرێگەی دادگاکانەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin