Smiley face
Smiley face
Smiley face

دهۆک، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە گربوونەیەوەک کردو سوکایەتییان پێکردن

2017-10-22 16:35:01



وێنە؛ ئەرشیڤ

ڕۆژنیوز – دهۆک

 

هێزە ئەمنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، لە شاری دهۆک، ڕێگرییان لەگردبوونەوەیەک کرد، کە داوایان کردووە بەرپرسانی دەسەڵات دادگایی بکرێن، بەشدارێکیش لە گردبوونەوەکە دەڵێت: هێزێکی زۆریان بۆ هێناین و سوکایەتیشیان پێکردین.

 

کەمێک لەمەوبەر، بڕیاربوو گردبوونەوەیەک لە بەردەم پارکی ئازادی شاری دهۆک لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی پارتی پەلاماری بەشدارانی گردبوونەوەکەیاندا و رێگرییان لێکردن.

 

چیا بێلیزانی، ڕۆژنامەنووس و بەشدار لە گردبوونەوەکەی دهۆک، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: وەک کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوان بۆ دۆخی ئەمڕۆی باشوری کوردستان کە بەرپرسان بەسەریاندا هێناوە، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ویستمان لە گردبوونەوەیەکدا بەیاننامەیەک بخوێنینەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەلامارمان دراو ڕێگریمان لێکرا.

 

وتیشی: ئێمە بۆ یەکڕیزی کورد هەوڵماندا، بەڵام ڕێگرییمان لێکرا، هیزێکی زۆری ئەمنییان هێنایە سەرمان، بە تەنها ڕێگرییشەوە نەوەستان و سوکایەتییەکی زۆریان پێکردین.

 

دەربارەی ناوەڕۆکی بەیاننامەکەیان، چیا وتی:"لە بەیاننامەکەدا چەند خاڵێک هەبوو، کە لە ناوەڕۆکدا داوامان کرد کە داڕشتنی سیاسەتێکی نیشتیمانی و سەردەمیانە بۆ دانوستاندان لەگەڵ بەرامبەردا پەیڕەو بکرێت، لە جیاتی یەکتر تۆمەتبارکردن لە ناو لایەن سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی باشوری کوردستاندا لەسەر شکستەکانی ٢٦ ساڵی رابردوو، داوای لێبوردن لە تەواوی گەلەکەمان بکەن".

 

ئەوەشی وت: داواشمان کرد، هیزێکی یەکگرتوو درووستبکرێت، کە دووربیت لە حزبایەتی و بنەماڵەیی و شەخسی، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەم دەسەڵاتەو دامەزراندنی حکومەتێکی نوێ.

 

چیا ئاماژەی بەوەشکرد، کە داوایان کردووە، دوای ئەوەی ٥١%ی خاکی باشوری کوردستان بەدەست حکومەتی ناوەندەوە درا، بەرپرسانی بازرگان بە خوێنی شەهیدانەوە دادگایی بکرێن، ئەوانەش دادگایی بکرێن کە ٢٦ سالە لە دەسەلاتدان و پارەی نەوت دەدزن و گەندەڵی دەکەن.

 

 س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin