Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهۆی دەستکاری کردنی مینەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا

2017-10-22 15:15:24



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ، بەهۆی دەستکاری کردنی مین-ەوە، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی چەکوانی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێ لە ئیدارەی ڕاپەڕین، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

 

عوسمان مەحەمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێ لە شارۆچکەی قەڵادزێ، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"دوو کەس بەهۆی دەستکاری کردنی مینەوە گیانیان لەدەست دا".

 

وتیشی:"هەردوو هاوڵاتییەکە خەڵکی گوندی چەکوانن، بەمەبەستی بەدەست هێنانی باروت و  تەقەمەنی، لەکاتی هەڵوەشاندنی مین-دا، مین-ەکە پێیاندا تەقیوەتەوە و گیانیان لەدەست داوە، دوای ئەوەی توێکاری بۆ تەرمەکانیان کراوە لەلایەن پزیشکی دادی قەڵادزێ، تەرمەکانیان ڕادەستی کەس و کاریان کراوەتەوە".

 

جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێ، ئەوەشی خستەڕوو:"هاوڵاتی خالید مینە وسو، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە و پیشەی پێشمەرگەیە، هەروەها سەرباز ڕەسوڵ عەلی،  تەمەنی ٢٢ ساڵەو پیشەی کاسبە".

(خالد مینە وسو)

(سەرباز ڕەسول عەلی)

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin