Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق و سعودیە ئەنجومەنێکی هەماهەنگیی دادەمەزرێنن

2017-10-22 14:26:31



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد کە عێراق و سعودیە ڕێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی ئەنجومەنێکی هەماهەنگی لە نێوانیان.

 

حەیدەر عەبادی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی (الفرات) بڵاو کراوەتەوە، دامەزراندنی ئەنجومەنێکی هەماهەنگی لەنێوان عێراق و سعودیە ئاشکرا کردووە.

 

حەیدەر عەبادی لە ڕاگەیەندراوەکدا لە بارەی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان عێراق و سعودیە دەڵێت، ئەم ئەنجومەنە بەربوومی ئەو نیەتە پاکەی نێوان عێراق و سعودیەیە.

 

هەروەها وتویشیەی، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە ئاواتی هەردوو گەلی عێراق و سعودیە بەدی دەهێنێت لەبوارەکانی ئاسایش و گەشەپێدان و فراوانکردنی هاوکاریی و ئابوریی و بازرگانی و ڕۆشنبیری.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو گەیشتە سعودیە، لە ریازی پایتەخت لەلایەن شا سەلمان پادشای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا، بڕیارە ئەمڕۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی سعودی عێراقی دەست بەکارەکانی بکات و ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بەشداری تێدا بکات.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin