Smiley face
Smiley face
Smiley face

بە تەقەی پاسداران كۆڵبەرێكی کورد کوژرا

2017-10-22 09:07:19



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لە نزیک سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، بە تەقەی پاسدارانی ڕژێمی ئێران، کۆڵبەرێکی کورد کوژرا.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شارۆچکەی سەردەشتی سەر بە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر سنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، کوژرا.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕووداوەکە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"کۆڵبەرەکە ناوی پشتیوان-ە و لە نزیک گوندی بیتووشی ناوچەی ئالانی سەر بە شارۆچکەی سەردەشت، لەلایەن پاسدارانی ڕژێمی ئێرانەوە تەقەی لێ کراوە و کوژراوە".

 

سەرچاوەکە، ئەوشی خستەڕوو:"پشتییوان دانیشتووی شارۆچکەی سەردەشت بووە".

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin