Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ئازادیی هاوکاریی دەگەیەنێتە ئاوارەکانی گوندە دوورەدەستەکانی گەرمیان

2017-10-22 08:50:41



ڕۆژنیوز- بۆتان گەرمیانی

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هاوکاریی گەیاندە ئەو هاوڵاتیانەی شارۆچکەی خورماتوو، کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی گوندە دوورەدەستەکانی گەرمیان بوون.

 

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هاوکاریی گەیاندە ئەو خێزانانەی شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین، کە بەهۆی هێرشەکەی سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شارۆچکەکەیان لە ١٦/ئەم مانگە ئاوارەی گوندەکانی لفتی ئاغا، وارانی، زینانە و ناوچەی داوێ- ی سەر بە شارۆچکەی کفری ئیدارەی گەرمیان.

 

 

شۆڕش عەرەب، هاوڵاتییەکی ئاواری خەڵکی دوزخورماتووە، کە لەئێستادا ئاوارەی گوندی لفتی ئاغا-یە  و بە ڕۆژنیوزی وت:"ئێمە لە ئاوارەییدا ڕەوشێکی زۆر خراپمان هەیە، لەناو خوێندنگایەکدا دەمێنینەوە، هەزاران ماڵ بێ شوێن و ڕێن، داوا لە حکومەت دەکەین کە خێوەتگەیەکمان بۆ دروستکات، چۆن خەڵکیان ئاوارەکرد ئاواش چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە".

 

شۆڕش عەرەب

 

سەبارەت بە بەهاناوەچوونی حزبەکان، شۆڕش، وتی:"وەک حزب تەنیا تەڤگەری ئازادیی هاوکارییان کردووین، بەڵام خەڵکی مەدەنی خێرخواز هاوکارییمان دەکەن".


هەروەها، هاوڕێ جەبار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ڕۆژنیوزی وت:"ئێمە هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئاڵۆزییەکانەوە بەبەردەوامی  لە ناو گەلدا بووین، چ لە گوند و چ لە شاریش، وە هەر لەگەڵیشیان دەمێنینەوە بۆ هاوکاریکردنیان وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی".

 

هاوڕێ جەبار

 

هاوڕێ جەبار،  وتیشی:"بۆ ماوەی چوار ڕۆژە لە شارۆچکەی کفری کەمپەینمان ڕاگەیاندووە، ئێستاش هاتووینەتە گوندە کانی ناوچەی داوێ، بۆ دابەشکردنی هاوکاریی بەسەر ئاوارەکانی ئەم ناوچەیە، هەروەها بەردەوامیش دەبین و لە شار و شارۆچکەکانی تریش، کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی کەرکوک و خورماتوو بەردەوامیی پێدەدەین".

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin