Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی كەركوك: شارەكە ئارامە با هاوڵاتیان بگەڕێنەوە ماڵەكانیان

2017-10-22 08:28:10



ڕۆژنیوز - سۆران محەمەد

 

هاوڵاتیانی شاری كەركوك، ڕایدەگەیەنن کە دۆخی شارەكە ئاسایی بووەتەوە، داوای لە هاوشارییەكانمان دەكەین بگەڕێنەوە بۆ شارەكە و بۆ کەسی چۆڵ نەکەن.

 

بەرەبەیانی ١٦ی ئەم مانگە، سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، هاتنە ناو شاری كەركوك-ەوە، بەو هۆیەوە هەزاران هاوڵاتی شارەكەیان بەجێهێشت و بەرەو شارەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆیشتن.

 

 

عەبدوڵا محەمەد، كاسبكارێكی ناو بازاڕی ڕەحیماوایە، لەسەر دۆخی كەركوك، بۆ ڕۆژنیوز، دەڵێت:"وەك هاوڵاتی كەركوك و دانشتووی گەڕەكی ڕەحیماوا، دەڵێم وەزع ئارامەو هیچ شتێك یاخوود ئاڵۆزییەك نییە، ئەو هاوڵاتییانە ڕۆیشتوونە بۆ شارەكانی هەولێر و سلێمانی و جێگاكانی تر، داوایان لێدەكەم بگەڕینەوە بۆ شارەكەیان، شارەكە زۆر ئارامەو كەس با نەترسێت، بۆیە داوا لە هاوشارییەكانم دەكەم، بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".

 

 

دەشڵێت:"تكا لە بەرپرسان دەكەم و دەڵێم، بەسە ئیتر خەڵكی تاكەی لە ترس و مەینەتیدا بژی، ئەم خەڵكە زۆر ماندووە بە دەستانەوە، ئیتر گوێ لە یەكتر بگرن، با چیتر خەڵك ئازار نەچێژێت بە دەستانەوە، ئیتر یەكبگرن، تاكەی ئێمەی كورد بەشمان ڕاكردن و دەربەدەری بێت، بەڕاستی خەڵك ماندووە بە دەست ئەم دەسەڵاتەوە، شاری كەركوكیش زۆر ئارامە، تكاش لە هاوڵاتیان دەكەم بگەڕینەوە شارەكە، با كەناڵی ڕاگەیاندش پڕو پاگەنەدە نەكەن".

 

 

هەڵمەت سەمەد، كاسبكارێكی دیکەیە بۆ ڕۆژنیوز دواو، وتی:"دۆخی شاری كەركوك زۆر ئارامە، گەڕاوینەتەوە سەر كارو كەسابەتی خۆمان، خەڵكی زۆربەی گەڕاوەتەوە شارەكە، هیوادارم خەڵكی هەموویان بگەڕێنەوە و شارەكە جێ نەهێڵن، ڕێژەی كورد لە شارەكە چەن زۆر بووە، با وەك خۆی لێبێتەوە".

 

 

وتیشی:"پارێزگار وەك جاران كورد دەبێت، شارەكە زۆر ئارامە، بگەڕێنەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆتان".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin