Smiley face
Smiley face
Smiley face

‎هەڵمەتی یەكڕیزی نەك لێكترازان ڕاگەیەندرا

2017-10-21 20:56:36



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

لەپێناو یەکڕیزی حزبە سیاسیەکان و نەھێشتنی پەرتەوازەیی و لێکترازانی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەم دۆخەی ئێستادا، ھەڵمەتی #یەکڕیزی نەک لێکترازان ڕاگەیەندرا.

 

ئەمشەو، بەشێك لە ڕێكخراوەكان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و نوسەرو ڕاگەیاندكاران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەڵمەتێكیان ڕاگەیاند لەژێر ناوی 'یەكڕیزی نەك لێكترازان'.

 

‎لەو بارەیەوە هەردی ئەحمەد ئەندامی هەڵمەتەکە بە ڕۆژنیوزی وت: هەڵمەتەكە لە پێناو بەرگرتنە بۆ دووبارە بوونەوەی هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی یەكڕیزی نیشتمانی و سیاسی.

 

 

‎هەردی وتیشی: له‌وساتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ خه‌ونی به‌دیهێنانی خواست و مافه‌كانیاندابوون، له‌وساتانه‌ی هه‌موومان بیرمان له‌ داهاتویه‌كی گه‌ش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی ده‌كرده‌وه‌، له‌وساتانه‌ی كه‌ زۆرینه‌ی هێزه‌سیاسییه‌كان جۆرێك له‌ هاوده‌نگی و كۆده‌نگیان نواند بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان، له‌وكاته‌دا شه‌ڕێكی قورس و نابه‌رامبه‌ر یه‌خه‌ی خه‌ڵك و خاكی كوردستانی گرت، به‌داخه‌وه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پاش به‌خشینی ده‌یان شه‌هید و بریندار توشی بوو ‎نسكۆیه‌ك كه‌هه‌رگیز بیرمان لێی نه‌كردبوەیەوه‌.

 

ئاماژەی بەوەشدا: ‎‎واخه‌ریكه‌ ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كانی دووبه‌ره‌كی به‌ر ده‌بنه‌وه‌، واخه‌ریكه‌ بانگه‌شه‌ی تێكدانی یه‌كڕیزی ده‌گاته‌ گوێمان، ئه‌مانه‌ ته‌نها قسه‌نین به‌ڵكو راستین و خه‌ریكه‌ ڕووده‌ده‌ن، كه‌ ڕوویاندا شه‌ڕی ناوخۆش ماڵی هه‌مووان وێران ده‌كات، بۆیە لە ڕێگەی ئەم ھەڵمەتەوە داوا دەکەین کە یەکڕیز بین نەک لەیەکرتر بترازێین.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin