Smiley face
Smiley face
Smiley face

خانەقین، مەراسیمێک بۆ یەکەم شەهیدی دەست هێزە عێراقییەکان بەڕێوەچوو

2017-10-21 20:38:21



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار

 

ژمارەیەک لە گەنجانی شارۆچکەی خانەقین، مەراسیمێکی ڕێزلێنانیان بۆ یەکەم شەهید دەستی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە خانەقین بەڕێوەبرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی خانەقین، ژمارەیەک لە گەنجان و هاوڕییەکانی (محەمەدنوری) یەکەم شەهیدی دەستی هیزە عیراقییەکان، کە دەوترێت بەدەستی چەکدارانی 'حەشدی شەعبی' شەهید کراوە، مەراسیمێکیان ڕێکخست.

 

عەلی حسێن بەناوی گەنجانی خانەقین و هاوڕییەکانی شەهید محەمەد ـەوە بۆ ڕۆژنیوز دواو،  وتی: وەک وەفایەک بۆ گیان بەختکردنی ئەو شەهیدە لە پێناو خانەقین کوردستان، بە باشمانزانی مەراسیمێک ڕێکبخەین بۆ ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی ئەو شەهیدە قارەمانە بە زیندووی بهێڵینەوە، هەرچەندە ئێمە پێمانوایە، پێویستە هەموو کوردستان وەفا بۆ (محەمەد نوری)بنوێنێت.

 

 

عەلی، وتیشی: مەراسیمەکە لە شوێنی شەهیدکردنی محەمەد بەڕێوەچوو، لەستونی کارەبای نزیک شوێنی شەهیدبوونی وێنەیەکمان بە ستونەکەدا هەڵواسی و ژمارەیەک مۆممان داگیرساند، وەک هێمایەک بۆ ساڵەکانی ژیانی، دواتر ژمارەیەک گوڵمان دانا، وەک هێمایەک بۆ ئەوەی تەمەنی محەمەد-یان وەک گەڵای گوڵ هەڵوەراند.

 

هەروەها ناوبراو، ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەک لە خانەوادەی محەمەد هاتنە شوێنی شەهید بوونی کۆڕەکەیان و بەشداری مەراسیمەکەمانیان کرد، ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوەو ژمارەیەک دروشمیان وتەوە، کە بەمشێوەیە بوو، 'بژی کورد - بژی ئاڵای کوردستان - بژی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا، کە داکۆکی لەخاکی کوردان دەکەن.

 

لە ئێوارەی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، ژمارەیەک لە دانیشتوانی شارۆچکەی خانەقین، داوایان دەکرد، کە پێویستە حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەربە پارێزگای دیالە بچنە دەرەوە، بەوهۆیەوە کرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، لە ئەنجامدا بەهۆی تەقەی چەکدارانەوە  محەمەد کوژراو شەش کەسیش برینداربوون.

 

 
 
س.ح


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected].com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin