Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئامەد، ٩ کەس دەستگیرکران

2017-10-21 18:32:37



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ناوچەی فارقین-ی سەربە ئامەد، نۆ کەس دەستگیرکران، کە بەڕێوەبەری هەدەپەی ناوچەکەی تیدایە.

 

لە ١٩ی ئەم مانگەوە دەوڵەتی تورک قەدەغەی هاتووچۆی لە ناوچەی فارقین ڕاگەیاندبوو، تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەبوو، هەر ئەمڕۆش نۆ کەسیان دەستیگیرکرد، کە نەسرەدین نارین بەڕێوەبەری هەدەپەی فارقینی تیدایە.

 

دوای کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنوورەکە، سەربازانی دەوڵەتی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا، نەسرەدین نارین بەڕێوەبەری هەدەپەی فارقین و هەشت کەسی دیکەیان دەستگیرکرد.

 

دوای دەستگیرکردنیان، هەر نۆ کەسەکە ڕەوانەی بنکەیەکی سەربازی سنوورەکە کراون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin