Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاژانسی پاراستنی هەرێم: ئەوەی ڕوودەدات ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدایە.. نوێکراوەتەوە

2017-10-21 16:46:25



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوودەدات ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدایە، کە لە ٢٠١٦ ئەنجام دراوە.

 

دەربارەی دەنگۆی بەرەوپێشچوونی هیزە عێراقییەکان بۆ سنووری تەقتەق-ی سەربە شارۆچکەی کۆیە لە پارێزگای هەولێر، کە چەند حزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێیە، کەمێک لەمەوبەر، ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"هەموو حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دڵنیا دەکەیەنەوە، کەوا هیچ مەترسییەک لەسەر بوونیان نییە لە ناوچەکانی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم، زۆنی سەوز،دا".

 

ئەوەش هاتووە:"ئەوەی ئێستا لە کوردستان دەگوزەرێت، بەشێکە لەو ڕێكکەوتنەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، کە لە ٢٠١٦ ئەنجامدراوە، بۆیە هیچ جۆرە پێشڕەوییەکی هێزە عێراقییەکان بۆ سەرو سنووری ناوچە جێناکۆکەکان ناکرێت و نابێت".

 

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان، سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و، لاهور شێخ جەنگی بەرپرسییەتی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin