Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ١٣ سەربازی تورکی ڕاگەیاند

2017-10-21 15:58:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە بارەی چالاکیی گەریلاکانەوە، کوژرانی ١٣ سەربازی تورکی ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا زانیاریی و وردەکاریی چالاکییەکانی گەریلاکانیی لە گردی خەرەگۆلی سەربە زاپ و شارۆچکەی گەڤەری سەربە شاری جولەمێرگ و پارێزگای هاتا-ی بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٩ی مانگ، کاتژمێر ٠٦:٤٥ خولەکی ئێوارە، لە پارێزگای هاتای چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون، هەروەها خاڵێکی پاسەوانی سوپای تورک بەتەواوی تێکشکێندرا.

 

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران، گوندی کرامۆ و شەهید نالین مووش-دا، دوێنێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لە قەڵای پەریخانی سەربە گەڤەری جولەمێرگ، چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا هەشت سەربازی تورک کوژران و شەش سەربازی دیکەش برینداربوون.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سوپای داگیرکەری تورک لە ڕۆژی ١٦ی مانگەوە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی زاپی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکردووە، دوێنێ کاتژمێر ٠٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لە گردی خەرەگۆل چالاکییەکیان لە دژی دوژمن ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا دوو سەربازی تورک کوژران.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin