Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ئامادەوە هۆشداریی دەدرێتە دەوڵەتی تورک

2017-10-21 15:48:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئامەد خۆپیشاندانێک بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا و هۆشدارییان دایە دەوڵەتی تورک و ڕایانگەیاند، کە پێویستە بە خێراترین کات ئەندامانی خێزان و پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمرالی بکەن و کۆتایی بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان بهێندرێت.

 

ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری ئامەد-ی باکوری کوردستان بە بەشداریی سەدان هاوڵاتی و ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەرێوەچوو، کە تیایدا فەلەکناس ئوجای پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

 

فەلەکناس ئوجا، ڕایگەیاند: ماوەی ١٩ ساڵە ئۆجالان زیندانیی کراوە، ئێستاش بەرپرسانی ئاکەپە و مەهەپە سیاسەتی قێزەونی گۆشەگیرکردنیان بەسەردا سەپاندووە.

 

فەلەکنسا، پرسیاری کرد، کە هۆکارەکان بۆ ڕێگرییکردن لە سەردانی ئیمرالی چییە؟ بۆچی مافی رەوای ئۆجالان بۆ بینینی پارێزەرەکانی پێشێل دەکرێت؟ سی پی تی بۆچی ڕاپۆرتەکەی لەبارەی ئیمرالییەوە ئاشکرا ناکات؟ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا دەکەن لە حکومەتی تورک کە بە خێراترین کات زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان بە دەستیان بگات.

 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشدرای دایە دەوڵەتی تورک و وتی: پێویستە هەمووان باش بزانن، کە ئۆجالان هێڵی سووری گەلی کوردە، هۆشداری دەدەین کە بە خێراترین کات کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت، ئێمە داوکاریی ئازادیی بۆ ئۆجالان دەکەین.

 

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin