Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبانێ، چالاکییەکان بۆ زانینی دۆخی ئۆجالان بەردەوامە

2017-10-21 15:35:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە هەرێمی فورات، چالاکییەکانی بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هاوڵاتیانی شارۆچکەی قەنای سەربە کۆبانێ ئەمڕۆ گردبوونەوە و گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

 

ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی قەنای سەربە کانتۆنی کۆبانێ، هاوڵاتیانی شارۆچکەکە، بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک، نیگەرانی خۆیان لە دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، دەربڕی.

 

هاوڵاتییان لە گردبوونەوەکەدا، جارێکی دیکە جەختییان کردەوە، کە تاوەکو حکومەتی ئاکەپە ڕێگا نەدات بە سەردانی ئەندامانی خێزان و پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئیمرالی، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

 

جێگای ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو بەشێک لە میدییاکانی تورکیان، دەنگۆی هەبوونی مەترسییان لەسەر تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کریکارانی کوردستان-پەکەکەوە بڵاوکردەوە، هەرچەندە دواتریش دادگای بۆرسا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، بەڵام نیگەرانیی گەلی کوردی لە هەرچوارپارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهان بەدوای خۆیدا هێنا، چالاکیی و خۆپیشاندانەکان لە دژی سەپاندنی گۆشەگیریی لەسەر ئۆجالان لە هەموو جیهاندا بەردەوامە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin