Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێمن بنه‌سڵاوه‌یى: ئه‌و هێزه‌ى هاتن بۆ من با غیره‌تیان هه‌بوایه‌ کاتژمێرێک شەڕیان بکردایه‌

2017-10-21 15:23:25



ڕۆژنیوز - دانا عومه‌ر

 

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى که‌ له‌لایه‌ن ئاسایشى بنه‌سڵاوه‌وه‌ سوکایه‌تى پێکرا و له‌ بنه‌سڵاوه‌ ده‌رکرا، ده‌ڵێت:"ئه‌و هێزانەی که‌ هاتنە‌ سه‌ر من با غیره‌تیان هه‌بوایه‌ و یه‌ک کاتژمێر شەڕیان بکردایە له‌ به‌رامبه‌ر حه‌شدى شه‌عبیدا".

 

له‌ ڕۆژى ١٦ى ئه‌م مانگه‌ چه‌کدارانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق، هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارى که‌رکوک، له‌پاش به‌رگرییه‌کى که‌م بە فەرمانی فەرماندەییەکانیان پێشمه‌رگه‌ له‌و شاره‌ کشایه‌وه‌، پاشان فه‌رمانى کشانه‌وه‌ درایه‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کانى سنورى ماده‌ى ١٤٠ى ده‌ستور.-ی عێراق و هێزی عێراق تیایاندا جێگیربوو. 

 

هێمن بنه‌سڵاوه‌یى، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى که‌ له‌پاش تاشینى قژ و برۆى له‌ شارەدێی بنه‌سڵاوه‌ی هەولێر ده‌رکرا، له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت:"من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ فه‌یسبووک ڕه‌خنه‌یه‌کم گرت، هێزێکى زۆرى مه‌سعود بارزانى هاتنه‌ سه‌ر ماڵه‌که‌م  و منیان له‌ماڵه‌وه‌ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌ر و برۆیان تاشیم و سوکایه‌تییان پێکردم، له‌ خێزان و منداڵه‌که‌میان دا، با ئازا بوونایه‌ و تۆزێک غیره‌تیان هه‌بوایه‌ و یه‌ک کاتژمێر شه‌ڕیان بکردایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر حه‌شدى شه‌عبیدا".

 

هێمن بنەسڵاوەیی، ڕووی دەمی کردە پارتی و وتی:"ئه‌مانه‌ له‌وه‌ته‌ى هه‌بوون هه‌میشه‌ خیانه‌تیان کردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ نه‌بوایه‌ که‌ساڵى 1992 و ده‌رچوو، که‌ هێڵى 36 ى بۆ کورد دیاریى کرد ئێستا ئه‌مانه‌هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک- یان ده‌فرۆشت، ئه‌مانه‌ جاشى تورکیا و ئێران،-ن من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر دوژمنانیش بێن ده‌وڵه‌تمان بۆ دروست بکه‌ن ‌ به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تێکى بده‌ن، نه‌ک خۆیان دروستى بکه‌ن".

 

هێمن بنه‌سڵاوه‌یى، کە کادری بزوتنەوەی گۆڕانە و پێشمەرگەش بوو، شەوی ٢٦ی مانگی ئەلیلولی ٢٠١٦ لەکاتێکدا له‌مه‌کۆى هه‌ولێر دەگەڕایەوە‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یدا رفێندراوە و دواى ئازاردانى ده‌روونى و جه‌سته‌یی  بۆ سوکایەتیپێکردنی قژ و برۆیان تاشی و پاشان لە بازگەی پردێ فڕێیاندا و دواتر بە ناچاریی ماڵەکەی بردە شاری سلێمانی.

 

هێمن بنه‌سڵاوه‌یى


ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin