Smiley face
Smiley face
Smiley face

کرێکارێک سەقفی خانوویەک بەسەریدا داڕما و دەستبەجێ گیان لەدەستدا

2017-10-21 14:38:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کرێکارێکی گەنجێک لە گەڕەکی خەبات لەشاری سلێمانی، لەكاتی كاركردنیدا لە خانوویەک سەقفی خانووەکە دەڕوخێت بەسەریدا و دەستبەجێ‌ گیان لەدەستدەدات .

 

کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی سلێمانی لە پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ کرێکارێکی گەنج لە کاتی کارکردنی لە خانوویەک لە گەڕەکی خەبات لە شاری سلێمانی سەقفی خانووەکە بەسەریدا دادەڕمێت و گیان لەدەستدەدات.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: گەنجەكە ناوی (ه،ب،ك) و تەمەنی ٢٣ ساڵە و  دانیشتوی شاری سلێمانییە.

 

باس لەوەشکراوە: دوای گەیشتی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و تیمە فریاگوزارییەكان، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ  ڕوداوەكە كراوەتەوە .

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin