Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەبەردەم سی پی تی و پەرلەمانی ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدرێت

2017-10-21 14:41:26



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کوردستان لە ئەوروپا بانگەوازیی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی کرد بۆ ئۆجالان لە بەردەم کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە- سی پی تی و پەرلەمانی ئەوروپا.

 

چالاکی و خۆپیشاندانەکان بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و لابردنی گۆشەگیریی سەری، لە ئەوروپا و چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێووەیەشدا کەجەدەکەی ئەوروپا بانگەوازی کرد بۆ ئەنجامدانی دوو چالاکیی دیکە.

 

وابڕیارە ئەو چالاکییانە، کە بریتین لە ئەنجامدانی دوو چالاکیی ئێشکگیریی لەبەردەم کۆمیتەی ڕێگرییکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا، ڕۆژی دووشەممە دەستپێبکەن.

 

کەجەدەکەی ئەوروپا ڕایەگەیاندووە: بانگەوازیی هەموو هاوڵاتیانی کوردی دەرەوەی وڵات دەکەین بە شێوەیەکی چالاک لەو دوو چالاکییەدا بەشداربن، ئەو ڕۆژە، ڕۆژی کار، خوێندنگا یان هیچ شتێکی دیکە نییە، بەڵکو ڕۆژی ڕێبەرایەتییە.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin