Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ چالاکییەکیان دژی فەرماندەیی سوپای ئامەد ئەنجام دا

2017-10-21 14:03:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ دژی قۆڵی حەوتی سوپای تورک لە دەوروبەری ئامەد چالاکییەکیان ئەنجام دا.

 

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کرد کە ڕۆژی ١٥ی مانگ دژی جبەخانەی فەرماندەیی قۆڵی حەوتی سوپای تورک لە ئامەد چالاکییەکیان ئەنجام داوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد هۆکاری تەقینەوە لە جبەخانەکەی کەوتنە ئاگر لە ناو جبەخانەکەدا ڕاگەیاندووە و ژمارەی کوژراوانی ئەو چالاکییەشی ڕانەگەیاندووە، پێویستە ڕایگشتی ئاگادار بن سەبارەت بەوەی ئەو ڕاگەیەندراوانە بەشێکن لە شەڕی تایبەتی حکومەتی تورک و دوورن لە ڕاستی، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا کە لەلایەن شۆڕشگێڕانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕەوە ئەنجام دراوە، دەیان ئامبولانس ڕەوانەی شوێنی تەقینەوەکە کران، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی تەقینەوەکە نەزانراوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕدا هاتووە: ڕێبەرایەتی لەلایەن دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپەوە گۆشەگیر کراوە، ئێمە نیگەرانی دۆخی تەندروستی ڕێبەرایەتین، پێویستە هەمووان بزانن کە ڕێبەرایەتی هۆکاری ژیانی ئێمەیە، ئەگەر بچوکترین زیان بەر ژیانی بکەوێت، ژیان لە دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە حەرام دەکەین.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin