Smiley face
Smiley face
Smiley face

١٠ سەربازی تورک لە زاپ کوژران

2017-10-21 13:24:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئۆپەرایسۆنەکانی سوپای تورک لە ناوچەی خەرەگۆلی سەر بە زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە، لە دوایین چالاکی گەریلاکانی هەپەگەدا دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە ١٠ سەربازی تورک کوژران.

 

 شەوی ڕابردوو سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر لە جۆری سکۆرسکی هێرشی دەستپێکرد لە ناوچەی خەرەگۆلی، گەریلاکانی هێزکانی پاراستی گەل(هەپەگە)ش ڕووبەڕووی ئەو هێرشە بوونەوە و شەڕێکی سەخت لە نێوانیاندا ڕوویدا.

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە دەوروبەری جیلۆی نزیک بە ناوچەی زاپیش گەریلاکان چالاکییەکی دیکەیان دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی تورک کوژراون.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin