Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیسرائیل سێ بارەگای سەربازی ڕژێمی ئەسەدی بۆردومان کرد

2017-10-21 12:36:08



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل سێ بارەگای سەربازی ڕژێمی سوریایان بۆردومان کرد.

 

ئاڤیچای ئادرەی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە چوار موشەک لە جەولانەوە هاویشتراونەتە ناو خاکی ئیسرائیلەوە  لە بەرامبەردا بارەگا سەربازییەکانی سوریایامان بۆردومان کرد.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ بارەگای سەربازیی سوپای سوریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کران.

 

هێشتا سوپای سوریا لەو بارەیەوە و زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin