Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەریلاکان چالاکییان ئەنجامدا و شەڕ بەردەوامی هەیە

2017-10-20 20:17:37



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە لە خەرەگۆل، لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و شەڕیش لە سنوورەکە بەردەوامی هەیە

 

دەوڵەتی تورک ماوەی چەند ڕۆژێکە لە خەرەگۆلی سەر بە زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئۆپەراسیۆنی سەربازییان دەستپێکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە گەریلاکانی هەپەگە چالاکییان ئەنجامدا.

 

بەپێی زانیارییەکان لە سنوورەکەوە، لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا، سێ سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە و پێکدادانەکان لە سنوورەکە بەردەوامی هەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin