Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە چەندین شاری ئەوروپا بۆ ئۆجالان کوردان لە شاقام بوون.. بەوێنە

2017-10-20 15:52:53



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش ئەوەی چەند هەواڵێک لە بارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان- ڕێبەری پەکەکەەوە بڵاوکرایەوە، نیگەرانی کەوتووەتە دڵی گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا، هاوڵاتیانی کورد لە ئەوروپا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

 

ئەمڕۆ لە چەندین شاری وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتالیا، سویسرا و بەریتانیا بە مەبەستی دەربڕینبی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندان و ڕێپێوان بەڕێوەچوو.

 

هاوڵاتییانی کورد و دۆستانیان لە شارەکانی بوخوم، بۆن، کاسەل و مونشنی ئەڵمانیا، ڕژانە سەر شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجالان داوایانکرد، کە بە زووترین کات لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئۆجالانەوە زانیاریی بڵاوبکرێتەوە و گەلی کورد دڵنیا بکرێنەوە لە تەندروستبوونی.
 

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا-ش، هاوڵاتیانی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی.
 

لە شاری بێرنی سویسراش چالاکوانانی کورد ڕژانە سەر شەقامەکان و گردبووەنەیەکیان هەر بەو مەبەستە ئەنجامدا.
 

هەروەها لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، هاوڵاتییان پانکاردێکی گەورەیان بە دەستەوە گرت کە لە سەری نووسرابوو: ئازادی بۆ ئۆجالان، و بەمشێوەیە ناڕەزاییان پیشاندا بەرامبەر بە ڕێگانەدانی حکومەتی تورک بۆسەردانی ئیمرالی و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin