Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ڕێگەی پرۆژەیەكەوە كتێبە دیلەكان ئازاد دەكرێن 

2017-10-20 14:56:13



ڕۆژنیوز - هاوكار مستەفا


بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلێكی زیاتر بۆ ئەو كەسانەی كە شەیدای خوێندنەوەی كتێبن و باری داراییان ڕێگرە لەبەردەم كڕینی كتیبی نوێ‌، ڕێكخراوی نشتیمانی كورد، لە شارۆچكەی سەیدسادق لەڕێگەی پرۆژەی زمانی كتیبەكانەوە پرۆەژەی گۆڕینەوەی كتێبیان لە شارۆچكەی سەیدسادق دەستپێكرد، یەكێك لە ئەندمانی ڕێكخراوەكەش دەڵێت مەبەستمانە كتێبە دیلەكانی ناوماڵەكان ئازاد بكەین.

نیوەڕی ئەمڕۆ لە بەردەم مزگەوتی گەورەی شارۆچكەی سەیدسادق، ڕێكخراوی نشتیمانی كورد لەڕێگەی پرۆژەی زمانی كتێبەكانەوە دەستیكرد بە گۆڕینەوەی ئەو كتێبانەی كە هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا دایان ناون خوێندویانەتەوە بە كتێبی نوێ‌.

 


بەهرە ئەحمەد، ئەندامی ڕێكخراوی نشتیمانی كورد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی گۆڕینەوەی كتێبە لەشارۆچكەی سەیدسادق بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پرۆژەكەمان پێكدێت لە گۆڕینەوەی ئەو كتێبانەی كە هاوڵاتیان ماوەیەكی زۆرە لە ماڵەكانیاندا دایانناوە و خوێندویانەتەوە بە كتێبی نوێ‌، ئامانجی پرۆژەكەش بە كەلتوركردنی خوێندنەوەیە لە نێوان چین و توێژە جیاوازەكانی هاوڵاتیان و هەروەها ڕەخساندنی هەلی زیاتری خوێندنەوەیە بۆ خوێنەرانی كتێب.
 


ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كتێبانەی كە ئەمڕۆ لە پرۆژەكەماندا خستومانەتە ڕوو هەوڵمانداوە كە زۆرترین سەرچاوە نمایش بكەین بە جۆرێك نزیكەی دوو هەزار كتێبی جۆراوجۆرمان لە هەموو بوارەكاندا خستوەتەڕوو، بۆئەوەی خوێنەر بتوانێت هەر كتێبێكی دەوێت سودی لێ وەربگرێت و بەدەستی بخات.
 


سەرپەرشتیاری پرۆژەی گۆڕینەوەی كتێب لە شارۆچكەی سەیدسادق ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەم پرۆژەیە هەتا سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و دواتر لە ڕۆژانی داهاتودا دەچینە شارۆچکەی شارەزوور و كەلار، ئەمەش دەرفەتێكی باش دەڕەخسێنێت بۆ ئەو كەسانەی كە ئارەزووی خوێندنەوەی كتیبیان هەیە، بەڵام باری داراییان ڕێگرە، هاوكات ئەو كتێبانەش ئازاد دەكەین كە ماوەیەكی زۆری لە ماڵەكاندا دیلن و كەس نایان خوێنێتەوە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin