Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق بە فەرمی کۆنترۆلکردنی پردێی ڕاگەیاند

2017-10-20 13:34:07



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شانەی ڕاگەیاندنی شەڕ-ی عێراق، کۆنترۆلکردنی شارەدێی پردێ (ئاڵتون کۆپری) ڕاگەیاند.

 

شانەی ڕاگەیاندنی شەڕ، سەر بە سوپای عێراق، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ڕاگەیاندنێکی لەبارەی ڕووداوەکانی پردێ بڵاو کردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: یەکینەکانی دژە تیرۆری عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی کۆنترۆلی شارەدێی ئاڵتوکۆپری-ی سەر بە پارێزگای کەرکوکی کردەوە لە میانەی سەپاندنی ئاسایش لە کەرکوک.

 

پێشتریش پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە نزیک بازگەی شێراوەی هەولێر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی پارتی و سوپای عێراق سنوورەکانی یەکتری تۆپباران دەکەن.

 

هاوکات میدیاکانی سەر بە پارتیش رایانگەیاندبوو کە پێشمەرگە ئەو هێرشەی سوپای عێراقی بە شارەدێی پردێ تێکشکاندووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin