Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە کەسێک گیانی لەدەست دا

2017-10-20 13:11:16



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لە سنوری شاری هەڵەبجە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست دا.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای نێوان خورماڵ-هەڵەبجە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكەوە، شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە گیانی لەدەست دا.

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ڕۆژنیوز وتی:"كاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لەنزیك بازگەی دەرەشیش-ی سەر بە شاردەێی خورماڵ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێكەوە لەجۆری 'نیسان سێنترا'، كەسێك گیانی لەدەست دا".

 

 

بەرزان، وتیشی:"ئەو هاوڵاتییەی كە گیانی لەدەست داوە، تەمەنی ٢٧ ساڵە و خێزاندارە و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بووە".

 

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا:"پەڕاوی لێكۆڵیینەوەمان بۆ ڕێكخستووە لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin