Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکییەکان بۆ زانینی دۆخی تەندروستی ئۆجالان لە ئەوروپا بەردەوامە

2017-10-20 09:01:46



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چالاکی و خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییانی کورد لە ئەوروپا بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەردەوامە.

 

هاوڵاتیانی کورد و دۆستانی ئەوان دوێنێ لە وڵاتانی نەمسا، فەرەنسا و سویسرا هەستان بە ئەنجامدانی چەندین خۆپیشاندان بە مەبەستی دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان، پاش ئەوەی هەندێک هەواڵ بە سەرچاوەی نادیارەوە لەبارەیەوە بڵاوکرایەوە.

 

هاوڵاتیانی کورد لە شاری گرازی نەمسا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد ئەندامانی خێزان و پارێزەرەانی ئۆجالان بە خێراترین کات بتوانن سەردانی ئیمرالی بکەن.

 

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری کخێی فەرەنساش هەر بەو مەبەستە خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەنجامدرا، چالاکوانان نیگەرانییان دەربڕی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجالان لەو چالاکییانەدا.

 

هەروەها لە شاری بازێلی سویسراش خۆپیشاندانێکی دیکە ئەنجامدرا و گۆشەگیرکردنی ئۆجالان و ڕانەگەیاندنی زانیاری لە بارەیەوە شەرمەزار کرا.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin