Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی هەرێمی دەگەڕێتەوە باوەشی بەغدا

2017-10-19 16:48:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ده‌سپێشخه‌رییەکەی عه‌بادى كرد بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمدا بڵاو کراوەتەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕووداوه‌كانى كه‌ركووك و ڕۆژانى دواتر له‌ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و دۆخى ئێستاى كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه خراوەتە‌ به‌ر باس.

 
لە بەشێکی هەواڵەکەدا هاتووە کە: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ دوایین ده‌سپێشخه‌ریى حه‌یده‌ر‌ عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدراڵ كرد بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق و له‌ چوارچێوه‌ى شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق، ئاماده‌ییى خۆیشى بۆ گفتوگۆ ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها داواى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه‌ بۆ ده‌سپێكردن و به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌وگفتوگۆیه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هاوكاریى هه‌ردوولا بكه‌ن.

لە بەشێکی دیکەشدا ئەوە هاتووە کە: چۆنیه‌تیى گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان و قۆناغى داهاتوو تاوتوێ كرا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ بۆ داهاتوو بڕوانین و وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ دۆخێكى سه‌خت و دژواردا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌ یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى، وه‌ك چۆن گه‌لى كوردستان قۆناغه‌ سه‌خته‌كانى پێشووى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin